سبەی بڕە پارەیەك بەسەر ئەم كەسانەدا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی هەولێر دەڵێت،”جووتیاران ئاگاداردەكەینەوە، سبەی چوارشەمە دابەشكردنی چەكی جووتیاران لە زنجیرە دوو هەزار و 881 تاوەكو سێ هەزار و 50 دەستپێدەكات كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە”.

لە راگەیەندراوەدا هاتووە، سبەی لە سایلۆی قوشتەپە چەكی جووتیاران لە زنجیرە 936 تاوەكو زنجیرە 1010 كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە كردووە، لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن.

دەشڵێت، “جووتیارانی شاری كۆیە چەكی پارەی گەنمەكانیان وەردەگرن، كە لە زنجیرە 102 تاوەكو زنجیرە 161 دەستپێدەكات، ئەوانەی گەنمەكانیان رادەستی گۆڕەپانی كۆیە كردووە و لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: هەر شۆفێرێک بیەوێت لەئەمڕۆوە دەتوانێت ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ تابلۆی باریک و زمانی ئینگلیزی دەتوانن لەئەمڕۆوە…
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی غاز مەترسییەکی جدییە و دەبێت رێکاری باشتر بۆ بەکارهێنانی دابنرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی لە دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی تانکیی غاز دەدات و بە مەترسییەکی جددی ناویدەبات، ڕایگەیاندووەە، “دەبێت…
Total
0
Share