لە رووداوە هاتوچۆکەی ئەڵمانیادا دوو کەس گیانی لەدەستدا و زیاتر لە 60 کەس برینداربوون

 لە یەکێک لەو ئاهەنگانەی بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە لە ئەڵمانیادا رێکخرابوو، ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە ناو ژمارەیەک هاوڵاتییدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 60 کەسیش برینداربوون.

دەزگای فریاگوزاریی شاری ماگدێبورگ، کە رووداوەکە تیایدا روویدا رایگەیاند، دوای رووداوەکە راستەوخۆ لەلایەن پۆلیسەوە شۆفێرەکە دەستگیرکراوە.

هاوکات، روداوەکە لە شەقامێکی گشتیی شارەکەدا روویداوە، کاتێک ژمارەیەک خەڵک بەبۆنەی ئاهەنگی سەری ساڵەوە کۆبوونەتەوە و ئاهەنگییان گێڕاوە. بە گوێرەی زانیارییەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، پزیشکێکی پیاوی تەمەن 50 ساڵی خەڵکی سعودیە بووە و مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی لە ئەڵمانیا هەیە و نزیکەی دوو دەیە لەوێ ژیاوە، تا ئێستا پاڵنەر و هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا: لە یەک مانگدا زیاتر لە 2 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە وڵاتەکەمان

داتاکانی وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی سەردانکەرانی بیانی کە لە مانگی کانوونی دووەمدا سەردانی وڵاتەکەیان کردووە، دوو…
Total
0
Share