پۆلیسێکی کورد لە کرماشان لەسێدارەدرا

فەرماندەی پۆلیسی دارستان لە کرماشان ئاشکرایکردووە، لەسەر ڕووداوێکی کوشتن پۆلیسێکی دارستان لە کرماشان لەسێدارەدراوە.

جەمشید موحیبەت خانی، فەرماندەی پۆلیسی دارستان لە کرماشان ڕایگەیاند، “پۆلیسێکی دارستان کە لە بەرزاییەکانی بێستون کەسێکی کوشتبوو، لە سێداردراوە”.

ئەو کەسەی لەسێدارەدراوە ناوی بورمەند نەجەفی بووە و پێشتر بە چەکەکەی کە چەکی دەوامەکەی بووە، کەسێکی کوشتووە.

نەجەفی لە ساڵی ڕابردوودا لە بەرزاییەکانی بێستون تەقەی لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید کردبوو، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بەسووکی برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر لەبارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بازاڕی قەیسەریی زەڕەنگەران ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، 18ـی تەمموزی 2026، لە بازاڕی قەیسەریی زەڕەنگەران، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە،…
Total
0
Share