ئەردۆغان سەردانی سوریا دەکات

بڕیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە سەردانێک بگاتە دیمەشقی پایتەختی سوریا.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ سوریا لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەبێت، بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی دەستەی تەحریری شام کۆببێتەوە و نوێژ لە مزگەوتی ئومەوی بکات.

دوێنێ پێنجشەممە تیمێکی تورکی بە مەبەستی دڵنیایی لە سەلامەتی سەرۆک گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی دیمەشق و شوێنەکەیان پشکنیووە.

پێشتر ئەردۆغان ئاشکرایکردبوو کە وەزیری دەرەوە رەوانەی ئەو وڵاتە دەکات بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی پەیکەری نوێی حوکمڕانی لە وڵاتەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپیک: عێراق و سعودیە لە مانگی رابردوودا زۆرترین رێژەی کەمبوونەوەی بەرهەمیان هەبووە

راپۆرتێکی ئۆپێک چاودێریی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی 13 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوەکە لە مانگی یەکی رابردوودا کردووە بە رێژەی…
Total
0
Share