ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا راگەیەندرا

دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی 14 ی ئەم مانگەی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار توانیویەتی 49.52% ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، لەبەرامبەریشدا کەمال کلیچدار ئۆغلو توانیویەتی 44.88%ی دەنگەکان ببات.

لە هەڵبژادنەکانی ئەم جارەی تورکیادا %87.04 ی هاوڵاتییانی وڵاتەکە بەشدارییان کردووە.

لەبەرئەوەی هیچ کام لە کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی وڵاتەکە بەدەستنەهێناوە، دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان چوونە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی راگەیاندووە.

بڕیارە 28 ی ئەم مانگە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان لەنێوان هەردوو کاندیدی رکابەردا بەڕێوەبچێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەڵامی ئێران چی دەبێت ئەگەر هەڕەشەکانی ترەمپ جێبەجێبکرێن؟

پێشتر بەرپرسانی سەربازیی ئێران ئاماژەیان بەوەکردبوو، ئەگەر ئەمریکا لە وێستگەکانی کارەبای ئێران بدات، ئەوا بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە دەکەینە…
Total
0
Share