سعودییە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی ئاشکراکرد

مەراسیمی حەج فۆتۆ: ڕۆیتەرز

بریکاری وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە رایگەیاند، بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ ژمارەی حاجیان هاوشێوەی سەردەمی پێش کۆرۆنا بەرزدەبێتەوە و زیاتر لە یەک ملیۆن حاجی لە دەرەوەی وڵاتەوە بەشداریی دەکەن.

عومرو مەداح، بریکاری وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە بڵاویکردەوە، “بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ ژمارەی حاجیان هاوشێوەی ساڵانی بەر لە کۆرۆنای لێدێتەوە، بۆ هەر هەزار کەسێک لە دەوڵەتێکی بیانیی کەسێک مافی حەجکردنی دەبێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بۆ ئەمساڵ 1.8 ملیۆن حاجی لە دەرەوەی سعودییە و 200 هەزار حاجیش لە ناوخۆی وڵاتەوە بەشداری لە رێورەسمی حەج دەکەن”.

ئاشکراشیکرد، “بۆ ئەمساڵ ئامادەیی تەواومان هەیە و وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و تەمەن ناکەین بە پێوەر بۆ هاتنی حاجیان بۆ وڵاتەکەمان، لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتگوزارییەکانمان لە ساڵانی رابردوو زۆر باشتر دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێوە نازانن لەبارەی ئێرانەوە چۆن بیردەکەمەوە

سەرۆکی ئەمریکا، ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن، پلانی هێرشی ئەمریکای بۆسەر ئێران پەسەندکردووە. رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی…
زیاتر ببینە

هاککەران کامێراکانی زیندانی ئەوین هاکدەکەن و چەند ڤیدیۆیەک بڵاودەکەنەوە

گروپێکی هاککەر بەناوی “عەدالەت عەلی” ڕایگەیاندووە، کامێراکانی چاودێریی زیندانی ئەوینی لە تاران هاککردووە و بەڵگەی ڤیدیۆیی مەترسیداری دەستکەوتووە،…
Total
0
Share