ترەمپ: جارێکی دیکە لەگەڵ ئێران کۆدەبینەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران ویستێکی زۆری هەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.

دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “گفتوگۆیەکی زۆر باشمان لەگەڵ ئێران ئەنجامدا، پێدەچێت ئەوان ویستێکی زۆریان بۆ رێککەوتن هەبێت؛ بۆیە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا جارێکی دیکە کۆدەبینەوە”.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە چەند کات دەخایەنێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران، ترەمپ وتی، “ئێمە کاتێکی زۆرمان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رێگە نادەین ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، کەشتییەکی گەورەمان هەیە و ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، دەبینین شتەکان چۆن دەڕۆن”.

ئەم وتانەی سەرۆکی ئەمریکا دوای دانوستانەکانی نێوان وەفدی هەردوو وڵات دێت لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان، کە دوێنێ بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی دەم پـ.ـارتی راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئـ.ـیمـ.ـراڵـ.ـی بڵاوکردەوە

وەفدی دەم پـ.ـارتـ.ـی، کە دوێنێ سەردانی زیندانی ئـ.ـیمـ.ـراڵـ.ـی کرد، راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە…
Total
0
Share