نوێنەری هەرێم لە تاران: کوردستانی گەورە شتێکی مەحاڵە

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ڕایگەیاند، کوردستانی گەورە شتێکی مەحاڵە و دوورە لە خەونێکی ڕاستییەوە چونکە دەکرێت خەونی هەموو هێزە کوردییەکان بێت، بەڵام کۆکردنەوەی هەموو کوردەکان لە دەوڵەتێکدا مەحاڵە.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “تاران تایمز” ڕایگەیاندووە، “ڕەنگە هەموو هێزە کوردییەکان ئەوە بە خەونی خۆیان بزانن کە کوردستانێکی گەورە هەبێت، بەلام کۆکردنەوەی کوردەکان لەناو وڵاتێکدا شتێکی مەحاڵە، چونکە کوردەکان لە چوارچێوەی چوار دەوڵەتی گەورەی ناوچەکەدا دەژین، وەک عێراق و ئێران و سوریا و تورکیا”.

نوێنەری حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو پولەی کە ئێران و تورکیای توڕەکردووە پێشنیار و کاری حکومەتی هەرێم نییە و تەنها پێشنیاری دروستکردنی پولێک بووە، بەلام لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە کاری پێناکرێت”.

بە وتەی نازم دەباغ، حکومەتی هەرێم پێشتر ڕایگەیاندووە کە پابەندە بە جوگرافیای دیاریکراوی خۆیەوە و هەوڵی زیادکردن یان دەستکاریکردنی نەخشەی نەداوە.

بەپێی وتەی نوێنەری حکومەتی هەرێم، “خەونی کوردستانی گەورە لە سەری تاک بە تاکی هەموو کوردێکدایە، بەڵام ئێمە وەک هەرێمی کوردستان پابەندین بە خاکی عێراقەوە و ئێستا هیچ دەرفەتێک نییە بۆ دەستکاریکردنی نەخشە و کوردەکان لە چوارچێوەی ئاسایش و ئەمنیەتی عێراقدا دەژین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس: ئەگەری هێرشی درۆنی لەئارادایە و سەردانمان مەکەن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس رایدەگەیەنێت، ئەگەری هێرشی درۆنی لەئارادایە و سەردانمان مەکەن. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس بڵاویکردەوە، ئاگاداری…
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: رێککەوتنی نەوت کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی نەبووە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی نەبووە.…
Total
0
Share