وادەی راگەیاندنی ئاگربەست راگەیەندرا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، گەشبینن کە بتوانن پێش کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بایدن ئاگربەست لە کەرتی غەززە رابگەیەنن.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتەیەکیدا لەبەردەم ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە نیویۆرک رایگەیاند، “گەشبینین، هەموو خولەکێک لە هەموو رۆژ و هەفتەیەک دەقۆزینەوە بۆ گەیشتنمان بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە”.

وتیشی، “پێویستە هاوڵاتییان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، دیلەکان بەپێی رێکەوتنێک لەگەڵ حەماس رادەستبکرێنەوە”.

هەفتەی رابردوو بۆ جاری 12 یەم، بلینکن سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد و جەختیکردەوە، حەماس دەیەوێت رێکەوتن بکات.

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییان لەبارەی بەشەئاردەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share