ئەو کەسەی کاریکاتێری پەیامبەری ئیسلامی کێشا بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

لارس ڤیلکس، ئەو کاریکاتێریستەی 13 ساڵ پێش ئێستا کاریکاتێری پەیامبەری ئیسلام “محەمەد”ی کێشا، بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی بی بی سی بەریتانی، ڤیلکس سەرەڕای ئەوەی بە تەنها نەبووە و دوو پۆلیسی لەگەڵدا بووە، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هەرسێکیان گیانیانلەدەستداوە.

لارس ڤیلکس-ی تەمەن 75 ساڵ، لە ساڵی 2007ــەوە لەلایەن پۆلیسی سویدەوە پارێزگاریی لێدەکرێت، بەهۆی ئەو هەڕەشانەی پێشتر لەلایەن موسڵمانانەوە لێیدەكرا.

لە ڕووداوە هاتوچۆكەدا پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلی كاریكاتێریستەكە و بارهەڵگرێكەوە بووە،

بۆیە لێکۆڵینەوەی توندی پۆلیسی بەدوادا هاتووە و شۆفێری بارهەڵگرەکە، کە لە ئۆتۆمبێلەکەی ڤیلکس-ی داوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی، لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پۆلیسدایە.

پۆلیسی سوید ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە نیشانیبدات ڕووداوەکە دەستی کەسێکی تێدابووە، تەنها لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی.

لارس ڤیلکس ساڵی 2007 کاریکاتێری “محەمەد” پەیامبەری ئیسلامی کێشا و لە ڕۆژنامەیەکی دانیماریکدا بڵاویکردەوە، ئەوە بووەهۆی ئەوەی لە هەموو لایەکی جیهانەوە هەڕەشەی کوشتنی لێبکرێت و ماوەی زیاتر لە 13 ساڵە ڤیلکس لەژێر چاودێریی توندی پۆلیسدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر هێرشمان نەکردایە ئێستا ئـ.ـێران خاوەنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتـ.ـۆم بوو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە لە ئێران کارێکی باش دەکەین، پاشەکشەش ناکەین، ئەوان ناتوانن…
Total
0
Share