ئیمارات هەناردەی برنجی راگرت

لەدوای هندستان حکومەتی ئیمارات بڕیاریدا هەناردەکردنی برنج رابگرێت و ئەو برنجەی پێش چوار مانگ هەناردەی کردووە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی.

وەزارەتی ئابووری ئیمارات ئەمڕۆ بڕیاریدا، هەناردەکردنی %90 ی  سەرجەم جۆرەکانی برنج بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە بکات.

هەر بەپێی بڕیارەکە هەر کۆمپانیایەک لە داهاتوودا بیەوێت برنج هەناردە بکاتەوە، پێویستە جارێکی دیکە داوای مۆڵەت بکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو حکومەتی هندستان بڕیاریدا هەناردەکردنی برنجی بەسمەتی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی رابگرێت، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سعودیە: 25 حاجی بەهۆی گەرماوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون

وەزارەتی تەندروستیی سعودیە رایدەگەیەنێت، بەهۆی گەرمای بەتینەوە، 25 حاجی دۆخی تەندروستییان تێکچووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. وەزارەتەکە لە…
زیاتر ببینە

سێكس بەرامبەر پارە
پێشێلكارییەكانی نێو بەندیخانەكانی ژنان لە ئێران ئاشكرادەكرێن

ئەو پێشێلكارییانەی لە بەندیخانەكانی ئێراندا بەرامبەر ژنان دەكرێت، لەوانە دەستدرێژیی سێكسی و لێدانی جەڵد و ناچاركردنی بەندكراوان بە…
Total
0
Share