سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری كەشناسی راگەیاند، شەپۆلێكی بەفر و باران و دواتر وشكە سەرما ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
وتیشی، “بە كاریگەریی شەپۆلێك لە دەریای ناوەڕاستەوە كە روو لە سنوورەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و بەفر و بارانی لاواز بۆ مامناوەند دەبارێت”.
راشیگەیاند، دواتر بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكە و بە تایبەت هەرێمی كوردستان دەكات و پلەكانی گەرما دادەبەزن.