دوا بڕیار لەبارەی مووچەی خانەنشینانەوە دەدرێت

وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەرپرسانی بەغداد پێیانراگەیاندوون كە هیچ گرفتێكیان لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی ئەو خانەنشینانە نییە كە بەر لە ساڵی 2014 خانەنشینبوون و دەشڵێت، “كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ساڵی داهاتووەوە مووچەكانیان هاوتای عێراق بكرێت”.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی یاسای ژمارە 9ی خانەنشینان پێویستە سەرجەم خانەنشینانی هەرێم مووچەیان هاوتای عێراق بكرێت، بەڵام بەشێك لە خانەنشینان كە پێش ساڵی 2014 خانەنشینبوون مووچەیان هاوتای عێراق نەكراوە.

وتیشی، “لەئێستادا دۆسیەكانیان كاری تێدا دەكرێت كە ساڵی نوێوە مووچەیان هاوتای عێراق بكرێت و ئەوانەی دوای ساڵی 2014 خانەنشینبوون مووچەیان هاوتای عێراق كراوە”.

راشیگەیاند، پێشتر سەردانی بەغدادیان كرد و چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە و بەرپرسانی حكومەتی عێراق جەختیان كردووەتەوە كە پێویستە مووچەی سەرجەم خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی سلێمانی: بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێنت، “بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە”. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی: هەموو دەستتێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سوورە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، هەموو دەستتێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سوورە. ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە…
Total
0
Share