ئەحمەد کەرکوکی: لەهەوڵی دامەزراندنی زیاتر لە پێنج هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکانداین

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، “دوای وەرگرتنی رەزامەندیی وەزیری تەندروستیی عێراق، لەهەوڵی دامەزراندنی زیاتر لە پێنج هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکانداین”.

د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند، “وەکو بەڵێنمان پێدابوون توانیمان رەزامەندیی وەزیری تەندروستیی عێراق بۆ زیاتر لە پێنج هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکان وەربگرین”.

باس لە ئەوەش دەکات، ئێستا لەهەوڵ و پەیوەندیداین لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان بۆ فشارخستنەسەر وەزارەتی دارایی تا پلەی وەزیفی دامەزراندنەکانیان بۆ دابینبکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژی جیاوازی لە دامەزراندن خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە و بایکۆتیان ڕاگەیاند

خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر دامەزراندنی ژمارەیەک لە دەرچووانی تەندروستی لە زاخۆ سەرەڕای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران…
زیاتر ببینە

دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەکرێت و کۆدێکی ئەمنیی تایبەتیان پێدەدرێت

پرۆسەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستیپێکردووە، ئەو کەسانەی تۆماری ساڵی رابردوویان هەیە دەتوانن تابلۆیەکی تایبەت وەرگرن. بەگوێرەی زانیارییەکان، پرۆسەکە…
Total
0
Share