وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، پشتیوانی لە هەسەدە دەكەین بە ئامانجی نەگەڕانەوەی داعش بۆ ناوچەكە.
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، رۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) بەرزدەنرخێنین بە ئامانجی پاراستنی ناوچەكە و بەرگرتن لە مەترسییەكانی داعش.
وتیشی، ” لەگەڵ چارەسەری كێشەكانی سوریاین بە رێگا چارەی ئاشتییانە و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت بزانین ِۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەم ڕووەوە زۆر گرنگە”.