دوای هەواڵی سێخوڕیکردنی ئیسرائیل بەسەرییەوە ماکرۆن ژمارە تەلەفۆنەکەی گۆڕی

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ئاشکرایانکرد ئیمانوئێل ماکرۆنی سەرۆکی ئەو وڵاتە ژمارە تەلەفۆنەکەی گۆڕیوە و سەرجەم ڕێکارەکانی پارێزراوییان تایبەت بە سیخوڕیکردن بەسەر ماکرۆنەوە توندترکردووە، ئەمەش دوای هەواڵی بەرنامەی “پیگاسوس”ی سیخوڕیکردنی ئیسرائیل بەسەر ژمارەیەک لە سەرۆکی وڵاتانەوە لەناویشییاندا ئیمانوئێڵ ماکرۆن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی سەرۆکایەتیی فەرەنساوە بڵاویکردەوە، “سەرۆک ماکرۆن ئامێری تەلەفۆن و ژمارە تەلەفۆنەکەی گۆڕیوە، دوای ئەوەی لەڕێگەی بەرنامەی پیگاسوسی ئیسرائیلییەوە سیخوڕی بەسەرەوەکراوە”.

ئەو بەرپرسە فەرەنسییە دەشڵێت، هەرچەندە تائێستا بەڵگەی یەکلاکەرەوە و دڵنیاکەرەوە لەبارەی سیخوڕیکردن بەسەرتەلەفۆنەکەی سەرۆک ماکرۆنەوە نییە، بەڵام ڕێکارەکان بۆ پارێزگاریی زیاترە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتە فەرەنسی و جیهانییەکان ئاشکرایانکرد، کە ئیمانوئێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا یەکێکە لەو ژمارە سەرۆکانەی کە لەڕێگەی بەرنامەی پیگاسوسی ئیسرائیلییەوە سیخوڕییان بەسەروەکراوە و هاککراون.

ئێوارەی چوارشەممە ماکرۆن فەرمانیدا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی توند لەبارەی هەواڵی سیخوڕیکردن بەسەر تەلەفۆنەکەیەوە و حکومەتی فەرەنسا ڕاشیگەیاند، هیچ وەڵامدانەوە و کاردانەوەیەکیان لەوبارەیەوە نابێت تاکاتێک بەتەواوی دەسەلمێنرێت سیخوڕی بەسەر تەلەفۆنی سەرۆکەوە کراوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی دهۆک: لەدوای جەژن دۆخی کۆرۆنا مەترسیدارتر دەبێت

بابەتی دواتر

CIA زانیاریی نوێ لەبارەی سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share