خوێندکارێکی زانکۆ بچوکترین ئامێری یاریکردن لە جیهاندا دروستدەکات

خوێندکارێکی زانکۆی ئۆنتاریۆ لە وڵاتی کەنەدا، بچوکترین ئامێری یاریکردنی دروستکردووە لە جیهاندا، کە بەرزییەکەی تەنها 6.35 سانتیمەترە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی BBCی بەڕیتانی، لەیەکێک لە چالاکییە زانستییەکانیدا خوێندکارێکی زانکۆی ئۆنتاریۆ لە وڵاتی کەنەدا بەناوی “ڤیکتۆریا کۆرهۆنێن” بچوکترین ئامێری یاریکردنی دروستکردوە کە بەرزییەکەی تەنها 6.35 سانتیمەترە.

ئامێرەکە تایبەتە بە یاری Arcade کە جۆرێکی یارییە لەجیهاندا و لەرێگای چەند دوگمەیەکی تایبەتەوە یاری پێدەکرێت. هەربۆیە، ئامێرەکە وەک بچوکترین ئامێری یاریکردن لە جیهاندا ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمارکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ڤیکتۆریا کۆرهۆنێن خوێندکاری بەشی ئەندازیاری کارەبایی میکانیک بووە، لە پرۆژەی کۆتایی ساڵیدا ئامێرەکەی دروستکردوە و بەشێک لە هاوڕێ و مامۆستاکانی بەکارەکەی سەرسامبوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share