نووسەری “كۆتایی مێژوو” پێشبینی داڕمانی ڕوسیا لە ڕۆژانی داهاتوودا دەكات

فرەنسیس فۆكۆیاما

فرەنسیس فۆكۆیاما نووسەری كتێبی “كۆتایی مێژوو و دوایین مرۆڤ” پێشبینی “داڕمانی گەورەی ڕوسیا” لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دەكات.

لە تویتێكی كورتدا فۆكۆیاما دەڵێت، “داڕمانی زۆر گەورەتری ڕوسیا لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕوودەدات”.

لە ئەیلولی ڕابردوو فۆكۆیاما لە وتارێكدا كە سایتی (Journal of democracy) بڵاویكردەوە پێشبینی سەركەوتنی ئۆكرانیای لەو شەڕەیدا لەگەڵ ڕوسیا كرد و ئەوەی خستەڕوو، شەڕ كە “گەیشتووەتە وەرچەرخانێكی یەكلاكەرەوە كە ڕێڕەوی دیموكراسیەتی جیهانی دیاریدەكات”.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕوسیا زیانی گەورەی بەركەوت، پاش ئەوەی هێزەكانی ناچاربوون لە بەشێك لە خاكی ئۆكرانیا پاشەكشە بكەن، دواهەمینیان لیمان بوو.

شەممەی ڕابردوو، سوپای ئۆكرانیا چووە ناو شارۆچكەی لیمان-ی ستراتیژی لە ناوچەی دۆنیتسك لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا، كە ڕاپرسییەكی ڕۆژێك پێشتری لەبارەی خستنەپاڵی بۆ سەر ڕوسیا نیگەرانی و ئیدانەكردنی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە و كیێڤ-یش سەرەڕای ڕەتكردنەوە سووربوونی لەسەر گەڕانەوەی خاكەكەی دووپاتكردەوە.

لای خۆیەوە ڕۆژی شەممە ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەكەی لە “هەفتەی داهاتوودا” شاری دیكەی ناوچەی دۆنیتسك دەگەڕێنێتەوە، پاش ئەوەی ڕوسیا ڕۆژی هەینی بە فەرمی خستنە پاڵ وڵاتەكەی ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

سەگ چۆن هەست بە دڵەڕاوکێی خاوەنەکەی دەکات؟

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ساڵیادی كۆچی مام جەلال: یەكێتیمان بەرەو ڕێگە ڕاستەقینەكە ئاڕاستەكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share