شۆفێرانی مەرزی پشتە مانیان گرت

بەهۆی وەرگرتنی پارەیەكی زیادە لێیان، ژمارەیەك شۆفێری بارهەڵگر لە مەرزی پشتە مانیان گرت و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ئاڵوگۆڕی بازرگانیان ڕاگرت.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانونی دووەم، ژمارەیەك لە شۆفێرانی مەرزی پشتە كە دەكەوێتە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، خۆپیشاندانێكیان سازكرد و مانیان گرت.

لەوبارەیەوە حسێن ئەحمەد، بەڕێوبەری گومرگی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەدواداچوونم بۆ ئەو كێشەیە كردووە، ژمارەیەك شۆفێرن مانیان گرتووە و خۆپیشاندانیان كردووە، چونكە لە دیوی ئێرانەوە بڕی 17 هەزار دیناریان لێوەردەگرن بەبێ هیچ ناونیشانێك”.

حسێن ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، “وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە نوێیە پێشتر نەبووە، شۆفێرەكانیش وەك فشارێك هەستاون بە مانگرتن بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نەمێنێت و كێشەكەیان چارەسەر بكرێت”.

بەڕێوبەری گومرگی گەرمیان ئاماژەی بەوەكرد، “ئەو كێشەیە لای ئێمە نییە، بەڵام پەیوەندی بە كونسوڵخانەی ئێرانەوە دەكەین و بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەیە دەكەین و هەوڵی چارەسەری دەدەین”.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو شۆفێرانە بڕیاریان داوە بەردەوام بن لە مانگرتنەكەیان و تا ئەو كاتەی كێشەكانیان چارەسەر دەكرێن.

وێنەی خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مەرزی پشتە
بابەتی پێشتر

گەرمیان.. "هاوڵاتییەک بەهۆی قەرزارییەوە خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا"

بابەتی دواتر

كازمی: هەموو چالاكییەكی تیرۆریستی ڕەتدەكەینەوە كە توركیای دراوسێمان بكاتە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share