کەسێک لە رووباری خاپوور خنکا

گەنجێکی دانیشتووی قەزای شێخان لە رووباری خاپوور خنکا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان لە رووباری خاپوور لە نزیک گوندی چەم سیرمۆ خنکا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەیەکی کەمدا توانرا تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە و رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی زاخۆ بکرێت.

ئاشکراشیکرد، گەنجەکە ناوی (م،خ،خ)، بەرەگەز عەرەب بووە، دانیشتووی قەزای شێخان بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی خوێندکارانی بەشە ناخۆییەکانی کچان لە هەولێر گردبوونەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاری لە شوێنی مانەوەیاندا خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. پەیامنێری تۆڕی…
Total
0
Share