لە مووچەی مانگی حەوتەوە لێبڕینی خانەنشینی دەستپێدەکات

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاری لێبڕینی 3%ـی بەشداریی خانەنشینی لە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لە مووچەی مانگی حەوتەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، “لێبڕینی 3%ـی مووچەی فەرمانبەران لە مانگی تەمموزەوە جێبەجێدەکرێت، بەشێک لە فەرمانگەکانیش لێبڕینەکەیان دەکەوێتە مانگی ئاب”.

وتیشی، لێبڕینەکە راستەوخۆ لەکاتی وەرگرتنی مووچەی مانگی تەمموزدا دەبێت.

ئەم لێبڕینە لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراقە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق (ژمارە 9ی ساڵی 2014)؛ بەپێی یاساکە، دەبوو 10%ـی بەشداریی خانەنشینی لە فەرمانبەران وەربگیرێت، بەڵام لە هەرێم 7% وەرگیراوە. ئێستا ئەو 3% جیاوازییە وەک قەرز لەسەر مووچەخۆران تۆمارکراوە.

بە وتەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەو پارەیەی گلدەدرێتەوە، راستەوخۆ دەچێتە ناو سندوقی خانەنشینیی یەکگرتووی حکومەتی عێراقەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردێک لە سوید لەبارەی شەڕی 10ساڵەی مافیاکانەوە دۆکیومێنتارییەک بەرهەمدەهێنێت

کاروان فەرەج، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی باشووری کوردستان دۆکیومێنتارییەک لەسەر شەڕی بەردەوامی گروپە مافیاکانی سوید بەرهەمدەهێنێت، کە ماوەی 10 ساڵە…
Total
0
Share