شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرما و سۆڵەیەكی توند ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.
وتیشی،”لە سبەینێوە ئاسمانی ناوچەكان دەگۆڕێت بۆ هەور و سەرەتا كاریگەری شەپۆلەكە لە ناوچەكانی بادینان دەستێپدەكات و پێنجشەممە لەسەر هەینی تەواوی ناوچەكانی دیكەش دەگرێتەوە بۆ هەینی لووتكەی كاریگەری شەپۆلەكەیە كە بارانبارینە هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە بەبڕ و كاریگەریی جیاواز”.
باسی لەوەش كردووە، شایەنی باسە بەهۆی تێكەڵبوونی تەوژمەهەوایەكی ساردەوە بەفر ناوچە شاخاوییەكان بەگشتی دەگرێتەوە و ئەگەر هەیە شەوی هەینی لەسەر شەممە بەفر بۆ 900 مەتر لە ئاست رووی دەریاوە كەمتریش دابەزێت ئێوارەی شەممە بە تەواويی كۆتایی بە دۆخی دابارین دێت.