برای چالاکوانێکی دەستگیرکراو لە هەولێر بێڕێزی پێدەکرێت

برای چالاکوانێکی دەستگیرکراو لە هەولێر بێڕێزی پێدەکرێت و لێیدەدرێت.

برایەکی شێروان شێروانی رایگەیاند، “دوێنی پێنجشەممە لەکاتی رۆیشتنمان بۆ سەردانی شێروان شێروانی برام، لە زیندانی گەورانی هەولێر و سەردانی کۆمەڵێک دۆست و برادەر، ئەمڕۆ هەینی کاتێک گەڕامەوە بەرەو ئاکرێ، هێزێکی راهێنراوی جل رەش و مەدەنی بە دوو ئۆتۆمبێلەوە رێگایان لێگرتم”.

دەشڵێت، “ئەو هێزە لە ئۆتۆمبێلەکەم  دایانگرتم، ئیهانەیەکی زۆر نامەردانەیان کردم کە مەبەست لێی ترساندن و سوکایەتی بوو، وەکو ئەوەی بە دەیان و سەدان خەڵکی دڵسۆز و کوردپەروەر کراوە، لێرەوە رایدەگەیەنم بەم کارانەتان هێندەی دیکە، نابووتی ناو خەڵک و لای خودا دەبن”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەوە دەستگیرکران

نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان بڵاویکردەوە، چوار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکردووە. تاوانە رێکخراوەکان…
Total
0
Share