فەرمانگەیەکی کارەبا پێویستی بە کارمەندە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هەلی کاری بۆ چەند پسپۆڕییەک راگەیاندووە، کە دەبێت داواکاری لە رێگەی فۆرمی ئۆنلاینەوە بکرێت.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، “هۆبه‌ی چاكسازیی كاره‌بای پێنجوێنی سه‌ر به‌ بەڕێوەبەرایەتیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سیدسادق پێویستی به‌ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند هه‌یه‌ به‌شێوه‌ی گرێبه‌ستی رۆژانه”.

ئەو بوارانەی فەرمانگەی کارەبای پێنجوێن پێویستی پێیەتی، (کاری تەکنیکی کارەبایی، کاری کۆمپیوتەریی و کارگێڕی، کاری ژمێریاری و ووردبینی، کاری شۆفێریی”.

ئاماژە بەوەکراوە کە هەرکەسێک خوازیارە دەبێت لە ماوەی پێنج رۆژدا و بەشێوەی ئۆنلاین داواکاری پێشکەش بکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و پەروەردەش چاوەڕێی لیژنەی باڵایە بڕیار لەسەر خوێندن بدات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی…
Total
0
Share