گەنجێک لە کەرکوک کوژرا

لە گەڕەکێکی کەرکوک تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە.

عامر نوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە گەڕەکی واستی شاری کەرکوک تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە ئاسەواری دوو فیشەک بە سەریەوە بووە”.

وتیشی، “گەنجەکە تەمەنی 25 ساڵانە و بە هۆکاری کێشەی کۆمەڵایەتی کوژراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزنجە.. کەسێک دەستگیرکرا زیاتر لە 100 داری بڕیوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند, لە بەرزنجە هاونیشتمانییەک بەهۆی داربڕینەوە دەستگیرکرا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share