لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە

لە دژی پاڵاوگە نایاساییەكان و شێوازی كاركردنیان، ژمارەیەك هاوڵاتی لەسەر رێگای نێوان هەولێر- گوێر خۆپیشاندنیان ئەنجامدا و رێگاكەیان داخست.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، لە دژی پاڵاوگە نایاساییەكان ژمارەیەك هاوڵاتی نیشتەجێی گوندەكانی سنووری ناحیەی گوێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگای نێوان هەولێر- گوێریان داخست.

وتیشی، “هاوڵاتییان داوادەكەن چارەسەرێك بۆ ئەو گرفتە بدۆزرێتەوە و كە كاركردنی پاڵاوگە نایاساییەكان بووەتە هۆكارێك بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەو سنوورە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە لێدراوانە دەدرێت كە لە پشكنینەكاندا دەرنەچوون

بەڕێوەبەری بەشی تۆمار لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە لێدراوانە…
Total
0
Share