بڕە پارەیەكی مامۆستایان كەمكرایەوە

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو پارەیەی بۆ مامۆستایانی سەرپەرشتیار خەرجدەكرێت كە خوێندنگەكانی دەرەوەی شار بەسەر دەكەنەوە كەمكراوەتەوە، جەختیشدەكاتەوە، زۆر كات دەرچوونەكان تێچووی بەنزینەكە دەرناكەنەوە”.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی كە خوێندنگەكانی دەرەوەی شار بەسەردەكەنەوە لە مانگێكدا بۆیان هەیە دووجار خوێندنگەی دەرەوەی شار بەسەر بكەنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ هەر دەرچوونێكی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی بۆ دەرەوەی شار 30 بۆ 40 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەكرێت كە زۆر كات تێچووی بەنزین و هاتوچۆكە دەرناكاتەوە لەكاتێكدا پێشتر بڕە پارەیەكی زۆر زیاتر خەرجدەكرا.

ئاشكرایكرد، ئەگەر سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیی زۆر پێویست نەبێت دەرچوونەكانی بۆ دەرەوەی شار ئەنجامنادات، چونكە تێچووەكەی لەسەر مامۆستایانی سەرپەرشتیار زۆر دەكەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان لە كاتی بانگەشە بۆ هەولێر بەمشێوەیە بێت دوای هەڵبژاردن چۆن دەبێت؟

پێشڕەو مەلاوەیسی رۆژنامەنووس و میدیاكار لە نووسینێكیدا دەڵێت، “ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان بەمشێوەیە بێت بۆ خەڵكە بەش مەینەتەكەی هەولێر،…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی بە توندی شەرمەزار دەکەین

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، هاوخەمی کەسوکاری هەردوو شـ.ـەهیدەکەی گوندی زەرگەزەویین. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی هاوڵاتییانی…
Total
0
Share