بەهای لیرەی سوری بەرزبووەوە

بەهای لیرەی سوری لە بازاری تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا بەرزبووەوە، دوای ئەوەی نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری گەیشتە 260 هەزار دیناری عێراقی.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەئێستدا نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بەرامبەر ‎260‎‏ هەزار دیناری عێراقییە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بەرزبوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای گۆرانکارییە ناوخۆییەکانی وڵاتی سوریا و نەمانی رژێمی بەشار ئەسەد، گۆرانکاری بەسەر نرخی دراوی سوریدا هات، لەهەرێمی کوردستانیش پێشتر نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بەرامبەر 100  هەزار دیناری عێراقی بوو، بەڵام دوای گۆرانکارییەکان بۆ زیاتر لە دوو هێندە نرخەکەی بەرزبووەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نەوت بەسەر 80% ی هاوڵاتییان دابەشکراوە

بابەتی دواتر

لە عەلوەی سلێمانی دەستبەسەر بڕێک فاسۆلیادا گیرا ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل نەوت بە 105 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. ئەمڕۆ…
Total
0
Share