زوکەربێرگ بووە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان

بۆ یەکەمجار و لە دوای ساڵی 2020 لە ریزبەندی دەوڵەمەندترینەکانی جیهان مارک زوکەربێرگ خاوەنی کۆمپانیای مێتا هاتەوەو پلەی یەکەم. 

بەپێی ریزبەندییەک کە بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2020 پلەی یەکەمی لە ریزبەندی دەوڵەمەندەکانی جیهان بەدەستهێناوە، هاوکات ئیلیۆن مەسک پلەی یەکەمی جێهێشتووە و هاتووەتە پلەی سێیەم.

دابەزینی داهاتی مەسک لەدوای ئەوە دێت کە پلانەکانی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بۆ خەڵکانی کەم داهات کەمبکاتەوە بەمەش ژمارەی پشکەکانی کۆمپانیاکەی دابەزین.
لە ئێستادا مەسک داهاتەکەی 180.6 ملیار دۆلارە، زوکەربێرگیش 186.9 ملیار دۆلارە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، لە ئێستادا پشکی کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆجیا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان هۆکاری ئەمەش بۆ بەرەپێچوونەکان لەبواری ژیری دەستکرد دەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئـێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئـەتۆم رێککەوتنێکی نوێیان واژووکرد

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، پاش هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانیان بەهۆی جەنگەوە، گەیشتنە لێکتێگەیشتن و چوارچێوەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانیان،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، رۆژانی پشووش پارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبا وەردەگیرێت. وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share