نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل نەوت بە 105 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 105.4 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، پاش دابەزینی نرخەكەی بە 1.70 دۆلار كە دەكاتە 1.59%ی بەهاكەی.

هەروەها یەك بەرمیل نەوت خاوی تەكساس بە 102.2 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، پاش دابەزینی نرخەكەی بە 1.87 دۆلار كە دەكاتە 1.80%ی بەهاكەی.

ترس لە دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەگەری جارێكی دیكە لاوازبوونی ئابوریی جیهان هۆكاری دابەزینەكەی نرخی نەوتن لە جیهاندا.

سەرەتای ئەم هەفتەیە كە هاوكاتبوو لەگەڵ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان نرخی نەوت بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: ئەگەر رێککەوتنی هەرێم و بەغداد جێبەجێبکرێت رەنگە ساڵی داهاتووش کاری پێبکرێت

ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەم رێککەوتنەیی ئێستای هەرێم و بەغداد وەک خۆی جێبەجێبکرێت، رەنگە ساڵی…
زیاتر ببینە

به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی: جەنگ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەشەخۆراکی مانگانە نابێت

به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی، رایگەیاند، جەنگ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەشەخۆراکی مانگانە نابێت. كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی، رایگەیاند، “له‌دابه‌شكردنی…
Total
0
Share