یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی مەولەویناسی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی مەولەویناسی ‏بە هاوبەشیی زانکۆی سلێمانی و ماڵپەری مەولەوی ‏دەستیپێكرد و ماوەی دوو رۆژ ‏بەردەوامدەبێت. ‏

د. کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ لە دەستپێكی كۆنفرانسەكەدا رایگەیاند، توانا و بیرکردنەوەکانی ‏مەولەویی شاعیر تەنها لە بوارێکی دیاریکراودا نەبوون، بەڵکو هەمەجۆربوون و ‏پێویستیشە سوودیان لێببینرێت. ‏

هاوكات د. محەمەد تاتانی، سەرۆکی لیژنەی زانستی کۆنفراسەکە رایگەیاند، لەماوەی ‏پێشکەشکردنی توێژینەوە زانستییەکاندا ‌‎86‌‏ پوختەی توێژینەوە پێشکەشی لیژنەی ‏زانستی کۆنفرانس کراوە، لەو ژمارەیە ‌‎46‌‏ توێژینەوە رەزامەندی لیژنەکەیان ‏بەدەستهێناوە.‏

وتیشی، “لە چەندین وڵاتی جۆراوجۆرەوە توێژینەوە پێشکەشی کۆنفرانسەکە کراوە ‏لەوانە، عێراق، ئێران، میسر، جەزائیر، یەمەن، تورکیا و ئەڵمانیا”.

مەولەوی، ناوی تەواوی سەید عەبدولرەحیمی کوڕی سەید‎ ‎تاوەگۆزییە، لە ساڵی ‌‎1806‌‏ لەدایکبووە و لەساڵی ‌‎1882‌‏ کۆچی دواییکردووە، بە یەکێک لە شاعیرە مەزن ‏و کاریگەرەکانی ئەدەبیاتی کوردی و بواری سۆفیگەری دادەنرێت.‏

بابەتی پێشتر

نرخی زێر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

عەمار حەكیم دەربارەی كێشەی مووچە چی دەڵێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share