نوسینێکی 3500 ساڵی درایەوە دەستی عێراق

تابلۆی گڵینی “خەونی گلگامێش” دوای 30 ساڵ لە بردنەدەرەوەی لە زێدی خۆی، دوێنێ گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی نێوان دوو ڕووبارەکە.

تابلۆی گڵینی “خەونی گلگامێش” لە 1853ز  لە ناو داروپەردوی كتێبخانەكەی ئاشور بانیباڵ دۆرراوەتەوە و لە 2014 لەلایەن خانەی “هوبي لوبي”  بە 1.7 ملیۆن دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دواجار دادگای ئەمەریكا بڕیاریدا تابلۆ گڵینەکە بگەرێتەوە بۆ عێراق و لە مۆزەخانەی نیشتمانیی بەغداد دابنرێت.

پێشتر ڕێکخراوی یونسکۆ ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی پێنجشەممە تابلۆیەکی گڵینی بزماریی کە بەشێکە لە داستانی گەلگامش و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3500 ساڵ دەگەڕێنرێتەوە بۆ عێراق.

یونسکۆ ئاشکرایکردبوو، تابلۆکە لە ساڵی 1991 لە مۆزەخانەکانی عێراق دزراوە و دوای چەند ساڵێک گەیشتووەتە ئەمریکا، تابلۆکە لە قوڕ دروستکراوە و بە نوسینی بزماری بەشێک لە داستانی گەلگامشی لەسەر نوسراوە.

بەپێی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا تابلۆکە لە کاتی شەڕی کەنداودا لە ساڵی 1991 لە مۆزەخانەکانی عێراق دزراوە، لە ساڵی 2003 بازرگانێکی کەلوپەلە شوێنەوارییەکان کڕیوییەتی و بەوڕێگەیە گەیشتووەتە ئەمریکا.

لە ساڵی 2007 ئەو تابلۆیە بە نرخی 50 هەزار دۆلار بە بەڵگەنامەی ساختە فرۆشراوە، دواتر لە ساڵی 2014 لەلایەن زنجیرە بازرگانیی (هۆبی لۆبی)ەوە بەنرخی 1.67 ملیۆن دۆلار کڕدراوە، بەمەبستی پیشاندانی لە مۆزەخانەی کتێبی پیرۆز لە واشنتن.

بابەتی پێشتر

قادش 0-0 به‌رشلۆنه‌

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح لە نەتەوەیەکگرتووەکان کۆتایی تیرۆری لە عێراق بەستەوە بە کۆتای گەندەڵییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share