کان دووکەڵی لێهەڵدەستێت و پرسی ژن بە قورسی خۆی بەسەر فێستیڤاڵەکەدا دەدات

فەرشی سووری 75ـەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی کان ئامەدەگییەکی بەهێزی چالاکوانانی بواری ژن و فێمینیزمی بەخۆیەوە بینی و بۆ چەند ڕۆژێک بەسەر یەکەوە، ژنان بە ناڕەزایەتیی توندەوە خۆیان بە فێستیڤاڵەکەدا کرد.

12 چالاکوانی ژنان نمایشی فیلمەکەی عەلی عەباسی دەرهێنەری ئێرانییان بڕی و بە چەندین مۆمەوە کە دووکەڵی ڕەشیان دەردەدا، خۆیان بە ڕێوڕەسمی فەرشی سووردا کرد.

دوو ڕۆژ لەوەوپێشیش چالاکوانێکی دیکە بە نیمچەڕووتی و بە دروشمی ناڕەزایەتی دژ بە دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر ژنانی ئۆکرانیاوە، هاتە ناو ڕێوڕەسمەکەوە و کارمەندانی ئاساییش دووریانخستەوە.

بابەتی ناڕەزایەتییەکان، زیادبوون و برەوسەندنی توندوتیژیی بۆ سەر ژنان بوو، چ لە ناوخۆی فەرەنسا و چ لە جیهانیشدا.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، ساڵی 2020 توندوتیژی بووەتە هۆی کوژرانی 102 ژن لەلایەن هاوسەر یان هاوسەری پێشووەوە.

هەروەها ساڵانە 219 هەزار ژن لە فەرەنسا دوچاری توندوتیژیی جەستەیی یان سیکسی دەبن.

بابەتی پێشتر

کام یانانە پاڵەوانی ئەم وەرزە بوون؟ خول بە خول ناوەکانیان بخوێنەرەوە..

بابەتی دواتر

كێبڕكێی ناسا و سپەیس ئێكس<br> كامیان یەكەم كەشتیوان ڕەوانەی مەریخ دەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share