خواردنی موو یاخود بە ناوە زانستییەکەی “Trichophagia” حاڵەتێکی دەروونیی دەگمەنە، کە کەسی توشبوو دەستدەکات بە لێکردنەوەی مووی قژی، یاخود هی هەر بەشێکی دیکەی جەستەی وەک روخسار و پاشان دەیخوات و بەردەوام دەبێت لەسەر دووبارەکردنەوەی ئەم کارە.
حاڵەتی قوتدانی موو یاخود Trichophagia بارودۆخێکی دەروونییە و بەحاڵەتێکی دەگمەن لە جیهاندا دادەنرێت، چونکە تووشبوانی تەنها %0.5ی جیهان پێکدەهێنن. لەم حاڵەتەدا، کەسی توشبوو دەستدەکات بە خواردنی مووەکانی، کە زۆرجار بەشێوەی نائاگاییانە ئەم کارە ئەنجامدەدات و بەردەوامدەبێت لەسەری.
شارەزایانی تەندروستی ئاماژە بەوەدەدەن کە خواردنی موو، دەبێتە هۆی کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی وەک: ئازاری گەدە، تەنگەنەفەسی، ەشانەوە و تێکچوونی سیستمی هەرسکردن.
حاڵەتی خواردنی موو، دەگەرێتەوە بۆچەند هۆکارێک لەوانە: خەمۆکی یان کیشەی دەروونی، تێکچوونی هۆرمۆن، سترێس و قەلەقی لەڕادەبەر، بارودۆخی کۆمەڵایەتی.
زانایانی ئایینیش لەم دەربارەی حاڵەتەکە پێیانوایە، هەرکارێک زیان بە تەندروستی مرۆڤ بگەیەنێت پێویستە مرۆڤ خۆی لێ بپارێزێت، ئەگەریش ئاڵوودەی بووبوو پێویستە چارەسەری گونجاوی بۆ وەربگرێت.