هێرۆ عەتار: پێم وابوو بایکۆتکردنی پەرلەمان خزمەت بە خەڵکی کوردستان ناکات

هێرۆ عەتار، پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەشداریکردنی لە یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی ‏کوردستان رایگەیاند، پێموابووە بایکۆتکردنی ‏پەرلەمان خزمەت بە خەڵکی کوردستان ناکات، بۆیە بەشداریمکرد.

هێرۆ عەتار، پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەمەودوا وەک پەرلەمانتاری ‏سەربەخۆ لەپەرلەمان دەبم و خزمەتی خەڵک دەکەم، ئامانجیشم لە بەشداریکردنی ‏پەرلەمانی کوردستان، بەمەبەستی خزمەتکردن و بەرگریکردنە لە خەڵکی.‏

ناوبراو وتیشی، “تا ئێستاش خۆم بە کۆمەڵی دادگەری دەزانم، و نەخۆم فرۆشتووە نە بۆ ‏پارە و پۆست چوومەتە پەرلەمان، بەڵکو پێموابووە پەرلەمان دەنگی گەلە بۆیە ‏بەشداریم تیایداکردووە”.‏

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردودا، هێرۆ عەتار بەهۆی بەشداریکردنی لەیەکەم ‏دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و سوێندخواردنی وەک پەرلەمانتار، لەلایەن کۆمەڵی ‏دادگەرییەوە لەریزەکانی حزبەکە دورخرایەوە، ئەوەش دوا بەدوای ئەوە بوو، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بڕیاریدا، بەشداریی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاوە عەبدولقادر: پاڵاوگەکانی کار و لاناز لیترێک بەنزین بە 580 دینار دەدەن بە کۆمپانیایەکی حزبی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، پارەی هەموو ئەو بەنزینەی کە لە پاڵاوگەکانی کار و لاناز دەپاڵێورێت دەخرێتە هەژمارێکەوە…
زیاتر ببینە

سیروان محەمەد: پرۆژەی رووناکی خواستی بەکارهێنانی کارەبای کەمکردووەتەوە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، خواست لەسەر کارەبا بەڕێژەی 25% كەمیكردووە. سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، رایگەیاند،…
Total
0
Share