لە چوونە تەمەندا دەردەكەوێت… كەمی ڤیتامینێك كاریگەرییەكی مەترسیدار جێدەهێڵێت

خەڵكی سكاڵا لە توانای هێز و بازوویان دەكەن كاتێك دەچنە تەمەنەوە، ئەوەی لە پیربووندا گرفتە تەندروستییەكانیان زیاددەكات، پزیشكان رێنوێنی بۆ خواردنی ڤیتامینێكی پێویست دەكەن چونكە هاریكار دەبێت لە كەمكردنەوەی زیانەكە بەشێوەیەكی بەرچاو.

بەپێی توێژینەوەیەك كە لە بەرازیل و بەریتانیا ئەنجامدراوە، ئەو كەسانەی كەمی ڤیتامین (دی)یان هەبووە لە پێشتردا، ئەگەری لەدەستدانی توانای جەستەییان بەڕێژەی 78% زیادیكردووە.

ڤیتامین (دی) بە پێویست بۆ جەستە دادەنرێت، چونكە هاریكار دەبێت لە توانای ئەنجامدانی هەندێك لە زیندە كردارەكان، وەك پاراستنی تەندروستیی ئێسكەكان، هەروەها گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان سنوورداردەكات.

تیاگۆ داسیلڤا ئەلیكساندەر، توێژەر لە زانستی پیریی زانكۆی ساو كارلۆس-ی بەرازیلی، كە یەكێكە لە بەشدارانی توێژینەوەكە دەڵێت، ڤیتامین (دی) بنەڕەتییە بۆ جەستە.

لە ئەرك و سوودەكانی ڤیتامین (دی) هاوكاریكردنی ماسولكەیە لە خۆڕێكخستنەوە، سەرەڕای رێكخستنی ئاستی كالسیۆم، كە پێویستییەتی.

توێژینەوەكە زانیاری لە 3200 كەس لە بەریتانیا وەرگرت لەوانەی تەمەنیان لە 50 ساڵان تێپەڕبووە و، لاوازبوونی ماسولكەیان بەسەردانەهاتووە بەهۆی چوونە تەمەنەوە.

پاش هەڵسەنگاندنیان بۆ ماوەی چوار ساڵ، بۆ زانینی كاریگەریی كەمی ڤیتامین (دی) لە جەستەدا، ئەنجامەكان دەریخست، ئەوانەی كەمی ڤیتامین دی-یان هەبووە، زیاتر رووبەڕووی لاوازبوونی ماسولكەكان بوونەتەوە بەڕێژەی 70%.

ئاستی سروشتیی ڤیتامین (دی) لە جەستەی مرۆڤدا 50 نانۆمول-ە لە لیترێك خوێندا، بەڵام زۆر كەس ئەم سەرچاوە گرنگە پشتگوێدەخەن.

شارەزایانی تەندروستی رێنوێنی دەكەن بە بەدەستهێنانی ڤیتامین (دی) لەڕێی بەسەربردنی كاتێكی زۆر لە دەرەوە و وەستان لەبەردەم تیشكی خۆر، لەجیاتی مانەوە بۆ ماوەیەكی درێژ لە شوێنە داخراوەكاندا.

هەروەك دەتوانرێت لەڕێی خۆراكی سودبەخش و ئەوانەی رێژەیەكی بەرز چەوریی تەندروستیان تیایە ڤیتامینەكە بۆ جەستە دابینبكرێت لەوانە ماسی سەلەمۆن، زەردێنەی هێلكە و ماسی تونە.

بابەتی پێشتر

ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 بەر لە ساڵی نوێ بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە مەترسییەك ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share