پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە تۆمەتباربووە بە دزیکردن لە ماڵێک.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەیدا بڕێک پارەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژئاواوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.
ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار (ب، ح، ع) لەدایکبووی ساڵی 1990 پێشینەی تاوانی هەیە، دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان راگیراوە.