پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو بڵاوکرایەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی نمەبارانێکی کەم لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات لە رۆژی شەممەدا.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسیی عێراق، سبەی شەممە، کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێم بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوردا دەبێت و پێشبینی بارانی نمەباران دەکرێت و رەنگە تاوە بارانیش ببارێت.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی یەکشەممەوە باسی لەوەکردووە، بە هەمان شێوەی رۆژی شەممە ئەگەری بارینی نمەباران دەبێت و پلەی گەرمی بە جێگیری دەمێنێتەوە.

بۆ رۆژی دووشەممە دەڵێت، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و ساماڵدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى دارایی داوایه‌كى یاسایی 75 ملیار دیناریی له‌ كۆمپانیاى نالیا برده‌وه‌‏

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی یاسایی به‌ به‌های 75 ملیار ‏دینار له‌ كۆمپانیای نالیا برده‌وه‌، وەزارەتەكە…
Total
0
Share