وەزیری سامانە سروشتییەكان: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كێشەی كورتهێنانی بودجە چارەسەردەكات

وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ ئابوریی عێراق و هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری هەیە و بەشێكی زۆری كورتهێنانی بودجە چارەسەردەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، لە كۆبوونەوەیەكدا كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان پێشوازیی لە د. یان بڕیم كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی هاوڕێی كردووە و باس لە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كراوە و وەزیری سامانە سروشتییەكان سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان رایگەیاند، لە ساڵی نوێ ئاماژەكان بۆ دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای سۆمۆ زۆرن و لە ئێستادا لە قۆناغی هەمواركردنەوەی بڕگەیەكی ماددەی یاسای بودجە دایە.

وتیشی، “دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ ئابوریی عێراق و هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری هەیە و بەشێكی زۆری كورتهێنانی بودجە چارەسەردەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆژەیەکی کارەبا لە پیرەمەگرون بە بڕی 127 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “به‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنووری ناحیەی پیرەمەگرون جێبه‌جێده‌كرێت”. له‌چوارچێوه‌ی…
Total
0
Share