ئاگر لە شەش کۆگا لە هەولێر کەوتەوە

لەسەر رێگای هەولێر – قوشتەپە ئاگر لە شەش کۆگا کەوتەوە و زیانێکی ماددیی گەورە بەر کۆگاکان کەوتووە.

کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە لێدوانێکیدا، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.”

دەشڵێت، “تا ئێستا ناتواندرێت خەمڵاندن بۆ زیانەکان بکرێت چونکە ئاگرەکە زیاتر تەشەنە دەکات و لە هەوڵداین بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە”.

شایەتحاڵێک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە کاتی بەربانگدا پەیوەندییمان پێوەکرا کە ئاگر لە چەند کۆگایەک کەوتووەتەوە کە کۆگای تایبەتن بە کلێنس و کەلوپەلی کارەبایی”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەوە پەیامێك بە مووچەخۆران دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share