هاوڵاتییان لەبارەی شوقە و خانووەوە ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان، هاوڵاتییانی سنوورەكە لەبارەی مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی خانوبەرەوە ئاگاداردەكاتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت، “سەرجەم هاوڵاتییان و سوودمەندبووان و کۆمپانیا و نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە ئاگاداردەكەینەوە، کە بەڕێوەبەرایەتیمان بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو شێوازە کڕین و فرۆشتنەدا نییە کە لە بازاڕی ئازاددا راستەوخۆ لە نێوان هاوڵاتی و کۆمپانیاکان و نووسینگەکاندا ئەنجام دەدرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە لەم پرۆسەیەدا بەڕێوەبەرایەتییەكە هیچ بەرپرسیارێتییەك هەڵناگرێت لە بەرامبەر پێدانی پارە بە هیچ نووسینگەیەکی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە لەپای کڕینی خانوو لەلایەن خوودی هاوڵاتییەوە و دەڵێت، لە كاتی بوونی هەر جۆرە حاڵەتێکی لەم شێوەیە و بوونی سکاڵای هاوڵاتییان، ئەوا رێکاری یاسایی دەگرینەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک کارمەند بەهۆی خانەنشینکردنیان ڕێزلێنانیان پێبەخشرا

ژمارەیەک کارمەند بەهۆی خانەنشینکردنیان ڕێزلێنانیان پێبەخشرا ژمارەیەک کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی، بەهۆی خانەنشینکردنیان ڕێزلێنانیان پێبەخشرا. وێنەکان: عەلی مەلا-تۆڕی…
Total
0
Share