ژمارەیەک مامۆستای سەر بە حکومەتی هەرێم لە کەرکوک بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیان راگەیاند.
مامۆستایانی ئامادەیی شێرکۆ بێکەس لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، “بایکۆتی خوێندن تاوەکو کاتێکی نادیار رادەگەیەنین و داوا لە مامۆستایانی دیکەش دەکەین بایکۆت بکەن و خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجامدەدەین”.
لەبارەی هۆکاری بایکۆتەکەوە ئاماژەیان بەوەکرد، “بۆ فەراهەمکردنی ماف و داواکارییەکانی مامۆستایانی خوێندنی کوردییە لە کەرکوک لەگەڵ رەتکردنەوەی هەڵسەنگاندنی دەرەکی کە هیچ سوودێکی نییە جگە لە سەرقاڵکردنی قوتابخانەکان و ماندووکردنی مامۆستایان”.
باسیان لەوەش کرد، “هۆکارێکی دیکەی بایکۆتەکەیان رەتکردنەوەی هەژماری من و هەر رێکارێکە کە دژی داواکاریی مامۆستایان بێت”.