هێرشکرایە سەر عەین عیسا و کوژراوی لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر ناوچەی عەین عیسا لە رۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانێک کوژران.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە رێگای فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کراوەتە سەر ماڵێک لە ناوچەی عەین عیسا لە باکووری شاری رەققە.

ئاشکراشیکرد، لە هێرشەکەدا 11 ئەندامی خێزانێک کوژران کە شەشیان منداڵن.

بایسلەوەشکرد، هێرشەکانی سوریا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و باکووری رۆژهەڵاتی سوریا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە بە شێوەیەک لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 191 هێرشی درۆنی ئەنجامداوە و بەهۆیانەوە 55 کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەبارەی دروستبوونی درز لە تونێلی ماوەران و مەترسیی داڕمانی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەو دەنگۆیانەی باس لە مەترسیی داڕمانی تونێلی ماوەران دەکەن بەهۆی…
Total
0
Share