سەڵاحەدین دەمیرتاش: پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئۆجەلان دەکەم

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە نوێترین پەیامیدا پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەکانی دەم پارتی و عەبدوڵا ئۆجەلان دەربڕی و رایگەیاند “پشتیوانی تەواویانم”.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی “هەدەپە” دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندێكی دەم پارتی، پەیامێکی ئاراستەی هاوڵاتییان کرد و رایگەیاند، پشتیوانی تەواوەتی لە هەوڵەکانی دەم پارتی و عەبدوڵلا ئۆجەلان دەکەم بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیادا.

دەشڵێت، “عەبدوڵڵا ئۆجەلان رۆڵێكی بەرچاو و گرنگی هەبووە بۆ هەنگاونان بەرەو پڕۆسەی ئاشتی و چەسپاندنی دیموکراسی”.

ئاماژەی بەوەشدا، باشترین چارەسەر بۆ ئێستای گەلەکەمان پشتیوانی سەرتاسەریی و یەکگرتوویمانە، هەربۆیە هەوڵەکانمان بەردەوامدەبێت و لە داهاتوودا شاندەکەمان لەگەڵ چەند لایەن و رێکخراوێکی دیکە کۆبوونەوە دەربارەی چارەسەر ئەنجامدەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی درێژکراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share