كاركردن لە كۆرمۆر نەوەستاوە

دوای هێرشە مووشەكییەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی كۆرمۆر، كۆمپانیای دانەغاز كەمێك لەمەوبەر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، دەڵێت كاركردن لە كێڵگەكە نەوەستاوە.

کۆمپانیای دانەغاز لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ئاشكرایكردووە، هێرشە مووشەکییەکەی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە کاری نەکردووەتە سەر کارەکانی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە و بەرهەمهێنان ڕانەوەستاوە.

كۆمپانیاكە ڕوونیكردووەتەوە، “دەمانەوێت ئەو زانیارییەتان پێبگەیەنین، كە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 2022/7/25، دوو مووشەکی بچووک لە ناوچەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق کەوتنەخوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە”.

دانەغاز دڵنیایی داوە، “کارەکانی بەرهەمهێنان بەشێوەیەکی ئاسایی و بەبێ وەستان بەڕێوەدەچێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی: پێویستە هاوڵاتییان پێش 12:00ی نیوەڕۆ سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی فریای مامەڵەکانیان بکەون

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆڕتی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رۆژانە لە 8:30 بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆیە و پێویستە هاوڵاتییان پێش کاتژمێر…
Total
0
Share