وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “ماوەی پێشکەشکردنی زەمالەی ماستەر و دکتۆرا بۆ زانکۆکانی باکوری قوبرس درێژکراوەتەوە”.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژنەوەی زانستی رایگەیاند، بڕیارداراوە بە درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی زەمالە بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی باکوری قوربس “تورکیا”.

دەشڵێت، ” گۆڕانکارى بەسەر مەرجى زمانى ئینگلیزیشدا هاتووە”

ئەمە لە کاتێکدایە، زانکۆکانی باکوری قوبرس “تورکیا” 22 کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرایان پێشکەش بەهەرێمی کوردستان کردووە، وەزارەتی خویندنی باڵاش ماوەى پێشکەشکردنی تاکو رۆژى دووشەممە درێژکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: نامەیەکی ناڕەزاییمان گەیاندە کۆنسوڵگەریی ئێران لە هەولێر

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ناڕەزاییان گەیاندووەتە ئێران. فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە،…
Total
0
Share