سەعدی پیرە: گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە ئەرێنی

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، “گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی ئەگەر خۆمان پێلەقە لە بەختی خۆمان نەدەین”.

باسی لەوەش کرد، مەزڵوم عەبدی تێکۆشەرێکی گرنگی کوردە و زۆر لەو وەسفانە زیاتر هەڵدەگرێت کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی پێکرد.

سەعدی پیرە ئەوەشی وت، “پێویستە هەمیشە بەرگری لە هەرێمی کوردستان بکەین و هەرگیز رێگە بە هەرزانفرۆشکردنی نەدەین “.

 

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر نەدانی مووچە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

سوپای سوریا: دووبارە هێزەکانمان لە نێو دەرعا و سوەیدا بڵاودەکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share