ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر وەزیری سامانە سروشتییەکان بەڕێوەدەچێت

پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی کانونی دووەم لە دانیشتنێکی نائاساییدا بۆ دەنگدان و پەسەندکردنی کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە.

پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند کە کەمال عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان ناسراو بە کەمال ئەتروشی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان کە لە کابینەی پێشتری حکومەتی هەرێمدا ئاشتی هەورامی ئەو پۆستەی وەرگرتبوو، لە دوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت  ماوەی زیاتر لە ساڵێکە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو پۆستە بە وەکالەت بەڕێوەدەبات.

لەوبارەیەوە پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی دووشەمە 4ی کانونی دووەم کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی بڵاوکردەوە و ڕاگەیاند و پەرلەمانتاران بانگهێشت دەکرێن بۆ دەنگدان لەسەر دوو بڕگە،.کە یەکێکیان دەنگدانە لەسەر متمانەدان بە بەڕێز (كەمال عبدالحمید عبدالرحمن) بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق، بەپێی بڕگەی (4)ی ماددەی (پەنجا و شەش) لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.

هەر سەبارەت بە دەنگدان لە سەر وەزیری سامانە سروشتییەکان هەریەکە لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ ڕەتیانکردەوە ئامادەی دەنگدان بن لەسەر ئەو کاندیدە، هەروەها بەشێک لە فراکسیۆنی گۆڕان دەنگ بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکان نادەن و پارتیش لەم هەڵوێستەی گۆڕان نیگەرانە و ئومێد خۆشناو لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند ئەگەر گۆران کاتی پێداچونەوەی ڕێککەوتنێتی لەگەڵ پارتی ئەوە بۆ ئێمە دەهێندە کاتییەتی.

کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان:

 

 

 

بابەتی پێشتر

نەوتی خاوی برێنت بەرەو 54 دۆلار

بابەتی دواتر

قەسری شیرین "باشترین ناوچە" بۆ پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share