خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر نەدانی مووچە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

دژی دواخستنی مووچە مامۆستا و مووچەخۆران لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندانەكە كۆتایی هەفتەی رابردوو لەلایەن ئەنجومەنی مامۆستا و مووچەخۆرانی ناڕازی داوای ئەنجامدانی كرا بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر نەدان و دواخستنی مووچە و داواكردنی تەوتینی مووچە بەمەبەستی چارەسەری ئەو گرفتەی 10 ساڵە مووچەخۆرانی هەرێم گیرۆدەی بوون.

مامۆستایەكی بەشداربووی گردبوونەوەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، خواردن و نەدانی سێ مووچەی كۆتایی ساڵ لای بڕیاربەدەستانی هەرێم بووەتە كەلتوور.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: مامەڵەی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان نادەستوورییە

وەزارەتى نەوتى عێراق رایدەگەیەنێت، “مامەڵەی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان نادەستوورییە”. وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، گرێبەستەکانمان لەگەڵ کۆمپانیاکانى ئەمریکا…
Total
0
Share