ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سەرجەم تاقیگەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە کار.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە سبەینێوە سەرجەم تاقیگەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل (تاسڵوجە، ناوچەی پیشەسازی و تانجەرۆ) کراوە دەبن و هاوڵاتییان دەتوانن پشکنینی بەڕاد لە هەر تاقیگەیەک خۆیان بیانەوێت ئەنجامی بدەن ئەمەش لە پێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان.

ئاشکراشیکرد، سەبارەت بە پشکنینی ئۆتۆمبێلە لێدراوەکان لیژنەکانمان لە تاسڵوجە لە تێرمیناڵی نوێ دەستبەکارن بۆ ئەو مەبەستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ڤیدیۆیەکیشی لەگەڵدا بڵاوکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا 28 ئامانجی پەکەکە کراونەتە ئامانج”،…
Total
0
Share